لیندسی گراهام یاسایەكی دیكەی بۆ كورد ئامادەیە...سزای بۆ پشتگیریكردن لەئەحمەد شەرع داناوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیندسی گراهام، سیناتۆری بەناوبانگی ئەمریكی، ڕایگەیاند،" یاسایەكم لەبەردەستدایە كەسزای هەر وڵاتێك دەدات پشتگیری جوڵەی هێزەكانی شەرع بكات بۆ سەر ناوچە كوردییەكان". 


دەشڵێت،"خیانەت لەكورد ناكەین و هێزەكانی شەرعمان وەستاند لەهێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاڤا". جەختیش دەكاتەوە، كە سزای هەر وڵاتێك دەدەن كە هێرش بكاتە سەر كورد.

لیندسی گراهام ئاماچەی بۆ ئەوەشكرد، ڕێگە نادەین سوریایەك هەبێت بەزەبری هێز خۆی بسەپێنێت".

لەبارەی هەسەدەوە، باسی لەوەشكرد، پێویستە هاوپەیمانە كوردەكانمان لەهەسەدە، پێگەی خۆیان لەسوریادا هەبێت"، وتیشی،" هاوپەیمانە كوردەكانمان لەتێكشكاندنی رێكخراوە مەترسیدارەكاندا یارمەتییانداین".