گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین ئەنجامە نەک ڕوداو

توێژینەوە و شیکاریی

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەوکاتەی بەهاری عەرەبی هاتە سوریاوە، کورد لەڕۆژئاوای کوردستان، یەکەم گەل‌و پێشەنگبون دژی زوڵم‌و زۆری رژێمی ئەسەد دەنگیان هەڵبڕی، ئەوە بوو رژێم چەندین کەسی لێ کوشتن‌و لێگرتن، بەڵام ئەوەی پێی وترا یان ناوی لێنرا بەرەی ئۆپۆزسیۆن، کۆمەڵێ لایەن‌و کەسایەتی، عەقڵ کۆن‌و قەومی، کە ئەگەر لەڕوەوە دژی رژێمی ئەسەد بوون، لەپشتەوە عەقڵیەتی هەمان تاس‌و حەمام، پلانی بۆ داهاتوی سوریا دادەنا، کە بەهەموو چاوێک دەبینرا بەهەموو عەقڵێک دەرکی پێدەکرا، شێواندن‌و کاولکردنی شار بەشارو گوند بەگوندی سوریا، سوچی ئەو ئۆپۆزسیۆنە بوو کە سەرکردەکانیان لەتورکیاو ئەوروپا قایمبوو بون، میلەتیشیان بەردایە ئەو ماڵوێرانیە، پێش ئەوەی کە دونیا کاولکرێت، چەند کۆبونەوەیەک لەدیمەشق کرا، هەموو حزب‌و کەسایەتیە  بەحساب ئۆپۆزسیۆنەکان لەگەڵ بەشار ئەسەد، بەڵام لەئەنجامی ڕەقی‌و لاملی‌و کلک گرێدانیان بەتورکیاوە، هیچی لێ سەوز نەبوو، تەنها کوردەکان نەبێت پێیان باش بوو ،کە هەموو لایەنەکان بە کوردیشەوە ، لەگەڵ رژێم بگەنە جۆرێک لە ئیتفاق ، لە لایەک رێگە لە شەری ناوخۆو کاولکاری بگیرێت ، لە لایەکی ترەوە بە هێمنی بتوانرێت ئەو رژێمە بگۆردرێت بە سیستەمێکی باشتر ، ئەوەنەی بەشار ئەسەد لەبەر رۆشنایی ئەو کاتە کە ، رژێمی قەزافی و مەبارەک و زین العابدین و علی عبدوڵا ساڵح ، خۆی بەو دەردە نەچێت ، داواکاری ئەوە بوو ، زەمانەتی بکرێت کە مەلەفی لە هیچ دادگایەک بۆ دروست نەکرێت ، دەنا رازی بوو بوو بە گۆڕانکاری لە سوڵتەو کۆی گشتی  سەرۆکایەتی سوریا، کورد ڕازیبوو ئەمما ئۆپۆزسیۆن پشتیدا بەتورکیاوەو سوریای تەسلیم بەو ماڵوێرانیە کرد، هەیا ئێرە ئاشکرایە.

ئۆپۆزسیۆن نەیتوانی جڵەوی شەری بەرەنگاری رژێم بگرێ ، زوو پارچە پارچە بوو ، ئێران بە ئیتفاقی لەگەڵ رژێمی ئەسەد هاتە مەیدانەوە ، شیعەی عیراق هاوکاریان بوو ، حیزبوڵای لوبنان هاوکاریان بوو ، حەماس هاوکاریان بوو ، حوسیەکانی یەمەن هاوکاریان بوو ، بە گشتی  پەتی کۆلارەکەیان لەدەست سەرانی ئۆپۆزسیۆن وەرگرت و ئاسمانی سوریا  کەوتە دەست ئێران و هاوەڵەکانی و رێگە بۆ روسیا تەخت کرا.

کوردەکان دەبوو بە خێرایی بەخۆ بکەون ، لە لایەک سەر بە رژێمی ئەسەد نین، بەو مانایە هەموو ئەو هێزانە دژیانن ، لە لەیەکی ترەوە هاورێی ئۆپۆزسیۆنیش نین بەو مانایە ناتەبان  ، دەبوو  بە هیمەت یان بە قیمەت ناوچەکانی خۆیان ئازاد بکەن ، بۆیە سەرەتا پەیەدە کەوتە جموجوڵ و خۆ رێکخستن بە سەرکردایەتی بەرێز ساڵح موسلیم ، دواتر هێزەکانی ژنان یەپەژە دامەزران ، یەپەگەو یەپەژە ،وەک هێزەکانی شەرڤان ، کەوتنە بەرگری و شەر بۆ ئازاد کردنی ناوچەکانی حەسەکەو قامشلو و عەفرین و سەریکانی و تا کوبانی و ئەو ناوچانەش کە تەعریب کراون لە دێرەزورو ناوچەکانی سنوری رەقە.

بۆیە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە خەمی ئەوەدا بوون کە کورد بێبەش بکەن ، هیچ سەروەریەک بە کورد رەوا نەبینن ، قسەی لابەلاو لە رژێمی ئەسەد خراپتریان دەکرد ، رۆژ دوای رۆژ مەیدانەکەیان بۆ هێزگەلی ئیسلامی تیرۆرست چۆڵ دەکرد ، ئەمەش بۆ ئەوەی کورد هیچ نەکات بە هیچ ، لەم بەینەدا  لە لایەک داعش دروست کرا بە سەرکردایەتی ئەبو بکری بەغدادی و  تەحریری شام دروست کرا بە سەرکردایەتی ئەبو محەمەدی جۆلانی کە دەکاتە ئەم ئەحمەد شەرعەی ئێستە.

کوردەکان هەوڵیان دا دەست بەسەر ئەدلیبدا بگرن ،چەندین هێرشیان بۆ کرد ئەمما روسیاو ئێران رێگر بوون ، بەڵام کوبانێ و بەشیک لە سنوری رەقەیان گرت ، لەگەڵ دروست بوونی داعش و بەزویی فراوانبونی سنورەکەیان هەر لە هەموو شارەکانی سنەی عێراو تا دێرەزورەو رەقەو تەواوی دەشتی دێرەزور ، دوو پایتەختیان دروست کرد ، رەقە لەگەڵ موسڵ ، کە ناوی دەوڵەتەکەشیان ناونا،  دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام ، هێزەکانی ئەمەریکا هاتە ناوەوەو ئیتفاقی لەگەڵ کوردا کردو ناوچەکانی حەسەکەو  دەشتەکانی دێرەزوری گرت ، روسیا عەفرین و سەریکانێ گرت ، کۆبانێ بەدەست کوردەوە مایەوە بەردوام لەژێر هەرەشەی تورکیا بوە تا ئێستە ، تورکیا لە سنورەکانیەوە لەگەڵ سوریا هەیمەنەی خستبوە سەر هەموو ناوچە سنوریەکانی ، ئیدلیب کەوتە دەست گروپە ئیسلامیە توننرەوەکان کە قاعیدە بوون ، ئەبو موسعەبی زەرقاوی  ئەمیریان بوون ، ئەبو محەمەدی جۆلانی ئەوکات و ەحمەد شەرعی ئێستە  ڕابەریان بوو ، رژێمی ئەسەد دیمەشق و دەوروبەری بەدەستەوە مایەوە ، شەرێکی ترسناک باڵی کێشا بەسەر سوریادا ، بە ملۆن هاوڵاتی بۆ خۆ دەرباز کردن ڕویان دەکردە سنورەکانی تورکیا ، لێرەوە گەمەی ئەردۆگان دەستی پێ کرد دژی کورد ،بە فرێدانی زیاتر لە دوو ملیۆن  هاوڵاتی سوری بۆ ئەوروپا ، هەرچەندە سودێکی کاتی پێ گەیاند بەڵام زەرەری ستراتیجی لێ کرد ،ئەوکات ئەوروپاو ئەڵمانیا هێرشێکی توندی ئابڕوبەرانەی ئیعلامیان کردە سەر ئەردۆگان.

کورد لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا بوون بە هاوپەیمان ، واتە بوون بە هاوپەیمانی ناتۆ راستەوخۆ ، فەرەنسا گرنگیەکی زۆری دا بە کوردەکانی رۆژئاوا ، بەرەنگاریەکی پۆلاینی داعشیان کرد ، ئەوەبوو بە بەرچاوی ئەردۆگانەوە هێزی پێشمەرگەش بەناو تورکیادا چون بۆ پشتیوانی رۆژئاڤا.

لێرەوە کورد بوو بە خاوەن پێگەیەکی دیارو راستەقینە ، لە لایەک هاوپەیمانی ئەمریکاو ناتۆ ،کە تورکیا وەک ئەندامی هەمیشەیی تیایدا دژی کورد  سڕ کرا ، ئەمە بەرەو پێش چون بوو بۆ کورد ، لە لایەکی کە ، کورد توانی  بە شەرو  بە  پیشاندانی ئەوپەڕی گیانبازی ،دەست بگرێت بەسەر  هەموو ناوچەکانی خۆیانداو پەلیش بۆ دێرەزورو  رەقەو حەڵەب بکیشن کە کوردی تێدایە لە دێر زەمانەوە ، تابلۆی شەرڤان و کچان و کورانی شەرڤان رۆژ بەرۆژ لە دنیای دەرەودا رەنگینتر خۆی دەنواند ، لە دەرکردنی داعش و رزگار کردنی  هەموو ناوچەکان، کورد دەورێکی باڵای بینی ، لە دنیا دەوترا کورد  لە بڕی جیهان شەری داعشی کرد.

دوای تێکشکاندنی دەوڵەتەکەی داعش ، کورد بەرەیەکی لەو سنورانە دروست کرد ، لە هەموو ئەو خێڵانەی جاران  سەر بە رژێمی ئەسەدو دواتر داعش بوون ، ناویان لێ نا هێزەکانی سوریای دیموکرات ، مەزڵوم عەبدی بە  فەرماندەی یەکەم  قوبوڵکرا ، تا ئەوکات ئەبو محەمەدی جۆلانێ واتە ئەحمەد شەرعی ئێستە ، ئیختفا بوو ، خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار دانرا بوو بۆ کوشتن یان گرتنی ، چونکە لە عیراق چەندین کاری تیرۆستی و عەبوەی ناسیفەی ئەنجام دابوو ، ماوەیەکیش لە عیراق زیندان بوو ، لە ئەنجامی گۆڕانکاریە سیاسی و جەنگیەکان و تێکشکاندنی  هێزەکانی سەربە  ئیران و  شەری کاولکاری حەماس و غەزەو  حیزبوڵاو لوبنان ، لیدان لە ئێران ، رژێمی ئەسەد خرایە سەر ڕای مەرگ ، سوریاو لوبنان و غەزەو یەمەنیان لە دەستی ئێران پاک کردەوە ، دروست کەردن و دەرکەوتنی هەمان کارەکتەری جۆلانی بە ئەحمەد شەرع ، لە فیلمی سەندۆکان دەچوو بۆ دنیا، بەڵام سەپێنرا ، کورد سەرەتاو بنەتا هیچ بروای بەم کابرایە نەبوەو نییە.
 
بۆیە کورد ئەوەی بە خوێن سەندبووی ئامادە نەبوو بە رێکەوتن لەدەستی بدات ، تا رۆژی نا وتنەکەی  مەزڵوم عەبدی و هەڵگەرانەوەی خێڵە بەدوەکانی دێرەزورو رەقە ، دیمەنەکان بینراو بیسترا.

کورد وتی نا ، نا بۆ هەموو سەرشۆریەک ، ئەوەی  پیشان درا  کوردستان بوو بە یەک پارچەیی ، ئەوەی لە جیهانەوە بینرا کوردستانێکی غەدرلێکراو بوو ، کە جیهان لەسەری هاتە وەڵام . یەک رەنگی و یەک دەنگی کورد ئەوەڵ تا ئاخەر ، دڕی بەو تاریکیە داو ، پیلان و پلانی  سیاسیە تاجرە ئەخلاقسزەکانی ئەمرۆی سەر گۆڕەپانی دەسەڵاتی تێکشکاند ، رێرەوی ئەو ڕوبارە خوێنەی گۆڕی کە هەمیشە لە ئەنفالی کوردا لرفەی دەهات ، بە دنیای وت ئەمڕۆ وەک دوێنێ نییە ئەم سەدەیە سەدەی ڕابوردوو نییە ، وەک مەزڵوم وتی کورستانتان بۆ ئەکەین بە قەبرستان ،  ئێستە ئەنجامی ئەم خەبات و بەرخودانە ، ملیان بە داگیرکەر شۆر کرد کە کورد دەگەرێنەوە زێدی خۆیان ، ئەمەش ئەنجامی ئەو خوێن و بەرخودانەیە کە کچان و کوڕانی کورد ئەنجامیان دا .

دانا رەشید

بەپەلە