روسیا هاتەدەنگ و لەبارەی ئێرانەوە پەیامێک دەداتە ئەمریکا

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2586 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی روسیا داوا لە ئەمریکا دەکات دەستبەرداری پلانەکانی بێت بۆ هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.


وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دیمتری لیۆبینسکی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی روسیا لەوتارێکدا لە ژنێف ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ قەیرانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەربڕی ".

بەپێی راگەیەنراوەکە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی روسیا داوای لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کردوە، دەستبەردای پلانەکانیان بن بۆ هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی روسیا وتیشی،" دەتوانین گەرەنتی بە ئەمریکا بدەین کە هیچ روبەڕوبونەوەیەکی سەربازی ڕونادات، هاوکات ئامادەین هاوکاری پێویست پێشکەش بکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر دیپلۆماسی لەپرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ".