شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، لە پەیوەندیی بەردەوامداین تاوەکو
دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر و هەرێمی کوردستان و عیراق نەبنە بەشێک لە ململانێکان.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان
پێشوازی لە سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین، ئەمیندارى گشتیی یهكگرتوى ئیسلامى
كوردستان کرد و دوایین پێشهات
و دۆخی جەنگ لە ناوچەکە تاوتوێکرا.
بافڵ تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامی هەوڵی ئاشتیخوازانەی یەکێتی
کردەوە و وتی، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ حزب و لایەنەکانی عیراق و هەرێمی
کوردستان تاوەکو دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر و هەرێمی کوردستان و عیراق نەبنە بەشێک
لە ململانێکان.
بەپێی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی، لە کۆبونەوەکەدا
جەخت لە هەماهەنگی و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتی و یەکگرتوی ئیسلامی
کوردستان لە چوارچێوەی زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە.