ڕێگای گەڕانەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەئیماراتەوە کرایەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 260 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای هەوڵەکانی  فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فیدڕال بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی ئەو هەلومەرجەی ئێستا لە ئیماڕات گیریان خواردووە، دەتوانن ئێستا لەسعودیەوە بگەڕێنەوە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕونیکردەوە، شانشینی عەرەبی سعودیە سنوورەکانی بەڕووی ئەو کەسانەدا کردەوە کە دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ڤیزای پێشوەختە هەبێت. دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ئیمارات بێنە سعودیەو لە خالی سنوری بتح ڤیزا وەردەگرن و دواتر دێنەوە عەرعەر و لەوێشەوە عیراق و هەرێمی کوردستان. 

ڕاشیگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی لە ئیماڕاتن و ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە دەتوانن سوود لەم دەرفەت و ڕێکارە وەربگرن بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی.