شارپرێس:
وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، هێزەکانیان فڕۆکەیەکی سوتەمەنی هەڵگری سوپای ئەمریکایان لەڕۆژئاوای عێراق پێکاوە.
ئیبراهیم زولفیقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، ڕاشیگەیاند، فڕۆکە ئەمریکیاییەکە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە پێکراوەو بەو هۆیەوە تێکشکاوەو کەوتوەتە خوارەوە.
زولفیقاری جەختی کردەوە، لەئەنجامی ئەم ڕوداوەدا، تەواوی ئەندامانی تیمی فڕۆکەکە کوژراون.
لەكاتێكدا،دوای ڕوداوەكە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری KC-135ـی سوپای وڵاتەکەی، کە تایبەتە بەدابەشکردنی سوتەمەنی لەئاسمانەوە، لەناو خاکی عێراق کەوتوەتە خوارەوەو هەوڵی رڕزگاركردنی ستافەكە دەدەن.