شارپرێس:
ماڵپەڕێکی
ئەمریکی لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا کەناڵێکی
پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی
ئێران چالاک کراوەتەوە.
ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی
ئەمریکی، لە زاری دوو سەرچاوەیەوە ئاماژەی بەوەکردوە،" عەباس عێراقچی نامەیەکی
بۆ ستیف ویتکۆف ناردوە و تێیدا سەرنجی لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا
بوە ".
ئاکسیۆس باسی
لەوەشکردوە،" ڕون نییە ئەو پەیامانەی لە نێوان عێراقچی و ویتکۆفدا ئاڵوگۆڕ
کراون چەند جەوهەریی بون، بەڵام ئەمە یەکەم پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵاتە لە دوای
زیاتر لە دوو هەفتە جەنگی نێوانیان ".