شارپرێس:
لەناوجەرگەی شەوەزەنگی تاراندا، کاتێک دەنگی تەقینەوەکان ئاسمانی ئێرانیان هەژاند، ئامانجەکە تەنها بارەگایەکی سەربازیی نەبوو، بەڵکو یەکێک لەپایە بەهێزەکانی دەسەڵات بوو، میدیاکانی ئیسرائیل لهههواڵى بهپهلهدا بڵاویانكردوهتهوه، "عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لەنێو ئامانجە وردەکانی سوپای ئیسرائیلدایە".
چاودێران دهڵێن، ئێستا جیهان چاوەڕێی پشتڕاستكردنهوهى هەواڵەكهیه، لەکاتێکدا کەناڵی 12ی ئیسرائیلی وتویهتى، "لاریجانی لەنێو ئامانجەکانی شەوی ڕابردودا بوە، ئێستاش سوپا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەچارەنوسی پیاوێک کە دوای موجتەبا خامنەیی، بەکاریگەرترین کەسایەتیی ناو کۆماری ئیسلامی دادەنرێت".
تاران بێدەنگییەکی پڕ لەگومانی هەڵبژاردوەو ئیسرائیلیش لەنێوان سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەو گوماندا ڕاوەستاوە، ئەگەر هەواڵی کوژرانی لاریجانی پشتڕاستبکرێتەوە، چاودێران جهختدهكهنهوه، نەک هەر لێدانێکی کوشندە دەبێت بۆ جەستەی سیاسیی ئێران، بەڵکو هاوسەنگیی هێز لەناوچەکەدا بەتەواوی دەگۆڕێت.