شارپرێس:
لەوەرچەرخانێکی سەربازیی مەترسیداردا، سوپای پاسدارانی ئێران پەرەی بەئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکانیداو دەستپێکردنی شەپۆلی 58ی پڕۆسەی (وەعدی سادقی 4 ـ بهڵێنی ڕاستگۆیی) ڕاگەیاند، ئەو هێرشە کە بەبەکارهێنانی چەکی ستراتیژیی قورس ئەنجامدهدرێت، ناوەندی بڕیار لەتەلئەبیبو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لەناوچەکەدا کردوهته ئامانج.
سوپای پاسداران ئاشکرایکردوه، لەم شەپۆلەدا نەوەیەکی نوێی موشەکی جۆری (خوڕەمشار)ی بەکارهێناوە کە کێشی هەریەکێکیان دەگاتە زیاتر لهدوو تۆن، لەگەڵ موشەکی زیرەکی (فاتح)و پۆلێک درۆنی خۆکوژ، موشەکەکان لەجۆری (فرە سەرەجەنگی) بون کە توانای بڕینی سیستەمە بەرگرییەکانیان هەیە.
دەنگی ئاگادارکردنەوە لەتەلئەبیب، قودسی ڕۆژئاوا، نهاریاو بێت شیمش ڕانەگیراوەو بهردهوام لێدهدرێت، میدیاکانی ئیسرائیل دانیان بەوەداناوه، موشەکێکی هێشوی (تەقێنەرەوەی فرەپارچە) لەدەوروبەری فڕۆکەخانەی (بن گۆریۆن) کەوتوەتە خوارەوەو لەحهوت شوێنی جیاوازدا بوەتە هۆی وێرانکاریی.
ههروهك سهرچاوهكان باس لهوهدهكهن، هێرشەکە تەنها ئیسرائیلی نەگرتوهتهوە، بەڵکو بنکەکانی (ڤیکتۆریا، عەلی سالم، ئەلحەرجو بارەگای گەلەستێرەی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا) ڕاستەوخۆ کراونەته ئامانج.
سوپای پاسداران ئەم هێرشە وێرانکەرەی وەک وەفایەک بۆ خوێنی منداڵە قوربانییەکانی دەستدرێژییەکانی ئەمدواییە ناوبردوه، بەتایبەتی منداڵانی (قوتابخانەی میناب)و منداڵێک بەناوی (موجتەبا) کە وەک بچوکترین شەهیدی ئەم ململانێیە ناسێنراوە.
