سەرۆکایەتی کۆمار: چارەسەرێک بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق بدۆزرێتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پەیامێک لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و عێراق بڵاودەکاتەوەو دەڵێت، دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق کارێکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی وڵات.


سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەکاتێکدا کە وڵاتەکەمان بە دۆخێکی هەستیار تێپەڕدەبێت، جەخت لەسەر پابەندیمان بە یەکڕیزی نیشتیمانی تەواوی گەلی عێراق دەکەینەوەو پێویستە ناکۆکییەکان وەلابنرێن کە زیان بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنن، ئەم قۆناغەش پێویستی بە یەکڕیزی و پێکەوەیی زیاترە، نەک دوبەرەکی و دابەشبون روبدات ".

ئەوەشیخستەڕوو،" داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن هەماهەنگی تەواو بکەن بۆ هەناردەکردنی نەوت خاو بۆ دەرەوەی وڵات، هەروەها کار بکێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکان، بەجۆرێک کە لەگەڵ دەستور و یاسا بگونجێت ".

سەرۆکایەتی کۆمار باسی لەوەشکرد،" چاودێری رۆڵی ئەرێنی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ دەکەین و هیوخوازین ئەو هەنگاوانە ببنە هۆی چارەسەرکردنی ئەو پرسە هەستیارە ".

بەپەلە