پەیامێکی نوێ لەترەمپەوە: نامەوێت موجتەبا خامنەیی بکوژرێت

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ زانیاری نوێ لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران ئاشکرادەکات و دەڵێت، لەسەر رێککەوتنێکی 15 خاڵی گفتوگۆ کراوە و ئەگەر سەرکەوتوو بێت شەڕ ڕادەگیرێت، ڕاشیدەگەیەنێت،" نامەوێت موجتەبا خامنەیی بکوژرێت، ناشزانم کە لە ژیاندا ماوە یان نا ".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس)ی راگەیاند،" لەبارەی راگرتنی جەنگەوە هەریەک لە ستیڤ ویتکۆڤ و گارید کوشنەر گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئێرانی كردوە کە رێزێکی زۆری لێدەگیرێت ".

ئەوەشیخستەڕوو،"بڕیارە ئەمڕۆش بەتەلەفۆن قسە بکەینەوە، گفتوگۆی زۆر باشمان کردووە و بەگشتی باسی هەموو شتێکمان کردوە ".

ترەمپ وتیشی،" ئەوان پەیوەندییان پێوەکردین و لەبارەی رێککەوتنێکی 15 خاڵی گفتوگۆ کرا، ئەگەر گفتوگۆکان سەرکەوتوو بن شەڕ رادەگیرێت .".