شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک ترامپ قسەم کردووە، ئەو پێی وایە ئەگەری زیاترکردنی ئەو دەستکەوتانەی لەگەڵ سوپای ئەمریکا بەدەستمان هێناوە، هەیە.
ناتانیاهۆ لەلێدوانێکدا دەڵێت، ترەمپ پێی وایە ئەگەری بەکارهێنانی ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەستمان هێناوە لەڕووی سەربازییەوە له ڕێککەوتنێکدا هەیە کە ئامانجەکانی جەنگ بەدیبهێنێت و بەرژەوەندییەکانمان بپارێزێت.
دەشڵێت، بەردەوام دەبین لە لێدان لە ئێران و لوبنان بۆ نەهێشتنی بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکان و سەرکردایەتی حزبوڵڵا.
ناتانیاهۆ ڕونیکردەوە، بە هەموو شێوەیەک بەرژەوەندی خۆمان دەپارێزین.