شارپرێس:
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، تاران ئامادەیە بۆ "سازشی زۆر جددی و بەرچاو" سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە، تاران ئامادەیە بۆ "سازشی زۆر جددی و بەرچاو" سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەڵام ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن زۆر کەمە.
ناوبراو دەڵێت، سازشی ڕێژیمی ئێران ”لە ئەنجامی هێرشە سەربازییەکانەوە هاتووە“ و ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر “هێشتا بەس نین”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانە سەرەتاییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران "زۆر زۆر باش بوون" و تاران بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت.