شارپرێس:
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ
باسی لەوەکرد کە ویتکۆڤ و کوشنەر لەبارەی راگرتنی جەنگەوە گفتوگۆیان لەگەڵ
بەرپرسێکی باڵای ئێرانی کردوە، میدیایەکی ئیسرائیلی دەڵێت، ئەو بەرپرسەی قسەی لەگەڵ
ئەمریکییەکان کردوە محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەک لە ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و جارید کوشنەر راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا کردوە و هەوڵەکانیان بۆ راگرتنی شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران تاوتوێکردوە.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ بە ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس"ی راگەیاند، لەو گفتوگۆیانەدا تاوتوێی رێککەوتنێکی 15 خاڵی کراوە و ئەگەر سەرکەوتوو بێت شەڕ ڕادەگیرێت.