بەنێوەندگیری چەند وڵاتێک هەوڵدەدرێت ئێران‌و ئەمریکا لە پاکستان کۆببنەوە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 306 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چەند وڵاتێک هەوڵی نێوەنگیری نێوان ئەمریکا و ئێران دەدەن و لەهەوڵدان بۆ ئەوەی محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کۆببنەوە.


ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی لەزاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، چەند وڵاتێک وەک نێوەندگیر لەهەوڵدان بۆ ئەوەی لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا کۆبونەوەیەکی باڵا لەشار ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان لەنێوان بەرپرسانی ئەمریکی و ئێرانی رێکبخەن .

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەر ئەو کۆبونەوەیە بکرێت، شاندەکەی ئێران لەلایەن محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، شاندەکەی ئەمریکاش هەریەک لە ستیف ویتکۆڤ و جارید کوشنەر بەشدار دەبن، ئەگەر هەیە جی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش بەشداربێت.

پێشتر، هەر ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە لەزاری سەرچاوەیەکی دیکەوە باسی لەوەکردبوو، هەریەک لە تورکیا، میسر و پاکستان نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن.