شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەئاگاداركردنەوەیەكی بەپەلەدا داوا لەهاوڵاتیانی دەكات عێراق جێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بەئێران هێرشی بەرفراوانیان کردۆتە سەر هاوڵاتیانی ئەمریکی و ئامانجەکانی سەر بەئەمریکا لەسەرانسەری عێراقدا لەوانە هەرێمی کوردستانی عێراق".
جەختیش دەكاتەوە، كە پێویستە هاوڵاتیانی ئەمریکا دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن.
ئەمە لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، هێرشەكانی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بۆ سەر ئێران ڕاگرت و ئاشكرایكرد، لەگفتوگۆیەكی ئامانجداریان ئەنجامداوەو دوای بەدوای ئەوەش ئێران بەتوندی ڕەتیكردەوە.