شارپرێس:
بیهێنه بهرچاوت
بەیانییەک خەبەرت ببێتەوەو یوتیوب کارنەکات، نەک بەهۆی کێشەی تەکنیکی، بەڵکو دەسەڵاتی
وڵاتەکەت بڕیاریداوە ئەو پەنجەرەیە بەسەر جیهاندا دابخات، ئەمە خەیاڵ نییە، بەڵکو
واقیعی ڕۆژانەی ملیۆنان مرۆڤە لەچەندین گۆشەی جیاوازی سەر زەویدا.
لەکاتێکدا یوتیوب
وەک گەورەترین کتێبخانەی ڤیدیۆیی جیهان دەبینرێت، چەند وڵاتێک بەهۆکاری سیاسیی، ئەمنیی،
یان پاراستنی کولتوریی، ئەم سەکۆیەیان قەدەغەکردوە.
چین: گەورەترین
دیوارە؛ لێرە یوتیوب بونی نییەو خەڵک پەنا بۆ جێگرەوە ناوخۆییەکانی وەک "Youku"و "Bilibili" دەبەن.
کۆریای باکور: ئینتەرنێت
لێرە تەنها بۆ توێژێكى زۆر کەمەو جیهانی دەرەوە بەتەواوی دابڕاوە.
ئێرانو
تورکمانستان: سانسۆرێکی توندو بەردەوام هەیە کە بەکارهێنەران ناچاردەکات هەمیشە لەپشت
"VPN"وەبن بۆ گەیشتن بەزانیاریی.
ئەم دیاردەیە تەنها
پەیوەست نییە بەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕوسیا لەدوای شەڕی ئۆکرانیاوە، فشارێکی زۆری
خستوەتەسەر یوتیوبو خێراییەکەی بۆ ئاستێکی بێزارکەر کەمکردوەتەوە، تا خەڵک
ناچاربکات ڕوو لەسەکۆ ڕوسییەکان بکەن.
ئەم جەنگە دیجیتاڵییە
تەنها گرتنی ڤیدیۆیەک نییە، بەڵکو کۆنتڕۆڵکردنی گێڕانەوەو گەیشتنە بەزانیاریی، لەجیهانێکدا
کە بەگوندێکی بچوک دەناسرێت، ئەم وڵاتانە هەوڵدەدەن گوندەکەی خۆیان بەدیوارى بەرز
لەوانی دیكه جیابکەنەوە.
ئێستا پرسیارهكه
ئهوهیه، ئایا تەکنەلۆژیا دەتوانێت ئەم دیوارە سیاسییانە بڕوخێنێت، یان جیهان بەرەو
ئینتەرنێتێکی پارچەپارچە هەنگاو دەنێت؟.
