شارپرێس:
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دوای ماویەوەك دەركەوتەوەو ڕایدەگەیەنێت، كەناتانیاهۆ خەونی فراوانكردنی پشتێنەی ئەمنییەو دەڵێت،" هێرشە ئاگرینە ژیرانەو ئازایانەکان درۆبونی بەڵێنەکانی ڕژێمی بۆ خەڵک ئاشکرا کرد".
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەپەیامێکدا لەهەژماری فەرمیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، هێرشی توندی کردە سەر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ئاماژەی بەوە کرد، ناتانیاهۆ خەونی بەفراوانکردنی ناوچەی ئارام دەبینی، بەڵام ئاگری هێرشەکانی حزبوڵڵای لوبنان و ئەنسارولڵای یەمەن، هەموو ئەو خەونانەی لەباربردوە".
فەرماندەی فەیلەقی قودس وتیشی،" هێرشەکانی باکورو باشور درۆکانی ئیسرائیلیان بۆ نیشتەجێبوانی شارۆچکەکان دەرخست، کە پێشتر بەڵێنی ئاسایشیان پێ درابوو".
جەختی کردەوە کە ئاواتی مێوویی فەرماندە شەهیدەکانیان بەدی هاتوەو ئێستا ژوری کردە جەنگییەکانی بەرەی بەرگری یەکەو هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هەموو قۆڵەکاندا هەیە.
ئیسماعیل قائانی ڕوو لەنەیارانی وڵاتەکەی و هاوپەیمانیی ئەمریکا-ئیسرائیل ڕایگەیاندـ"پێویستە لەسەرتان کە ڕابێن و عادەت بکەن بەو دۆخە و سیستەمە نوێیەی کە ئێستا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بوە".