توركیا تەقاندنەوەی موشەكێكی بالیستی ئێرانی ڕاگەیاند

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، موشەکێکی بالیستی کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، لەئاسمانی وڵاتەکەیان لەلایەن سیستمی بەرگریی ناتۆوە تەقێندراوەتەوە.

 
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، موشەکەکە لەئێرانەوە ئاراستە کراوەو لەئاسمانی تورکیاو لەلایەن ئەو سیستمی بەرگریی ئاسمانییەی ناتۆ کە لەهەرێمی دەریای سپی جێگیرکراوە، تەقێندراوەتەوە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا هەروەها ڕایگەیاندوە، ئامادەیی تەواویان بۆ هەر هێرشێک هەیە کە دەکرێتە سەر ئاسایشی وڵاتەکە. هەروەها بەلەبەرچاوگرتنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، بەوردی چاودێریی پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن.
 
لەو کاتەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ـی شوبات دەستیپێکردووە، ئەوە چوارەمین موشەکە لەئاسمانی تورکیا تێکدەشکێندرێت.