شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" لە پەیوەندییەکەدا، ئەردۆغان
هاوسۆزیی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی
ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەربڕی کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی
کوردستاندا شەهید و بریندار بون، هه‌روه‌ها به توندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە
کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک ".
ئەوەشیخستەڕوو،" ئه‌ردۆغان دوپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە
لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پشتگيرى له
ئاسایش و پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچەکە دەکات ".
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکرد، هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى
ئارامى ده‌بێت و هه‌رگيز نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان.
بەپێی راگەیەنراوەکە، دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکە
و جیهانەوە، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو؛ تيايدا هه‌ردوولا
جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كان بۆ ڕاوه‌ستاندنى جه‌نگ و چاره‌سه‌رى
ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان كرده‌وه.
