ئیسپانیا ئاسمانیی وڵاتەکەی بەڕوی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا داخست

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئەلپاییس، حکومەتی ئیسپانیا بڕیاریدا ئاسمانیی وڵاتەکەی بەڕوی ئەو فڕۆکە سەربازییە ئەمریکییانەدا دابخات، کە بەشداری هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەکەن.


ئەم بڕیارە کە حاڵەتە فریاگوزارییەکان ناگرێتەوە، فڕۆکەکانی واشنتۆن ناچار دەکات ڕێڕەوی دورتر بگرنە بەر.

کارلۆس کوێربۆ، وەزیری ئابوریی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوە پابەندبوونە بە بڕیاری پێشووی مەدرید بۆ بەشدارینەکردن لەو جەنگانەی بە شێوەیەکی تاکلایەنە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەستپێکراون.

 هاوکات سەرۆکوەزیران پێدرۆ سانتشێس، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بە "بێباکانە" ناوبرد. لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی بڕینی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ مەدرید کردووە بەهۆی ڕێگریی لە بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکان.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ئاڵۆزییەی نێوان ئەو دوو وڵاتە رۆژئاواییە، نیشانەی درزێکی قووڵە لە نێوان هاوپەیمانانیی ناتۆ سەبارەت بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی