زمان بەسران چییە و کەی رودەدات؟

هەمەڕەنگ

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 25 جار خوێندراوه‌ته‌وه

چەند جار دوچاری زمان بەسران یاخود سڕبون بویت کاتێک پێویست بووە قسە بکەیت، پاشان دواى چەند ڕۆژێک لە خۆتت پرسیوە: بۆچی ئەوە ڕویدا؟
دەتزانی دەتەوێت چی بڵێیت. ساتەکە فەراهەم بوو بۆ ئەوەى کە قسە بکەیت، بەڵام لەناکاو شتێک لە ناوەوەتدا بەتاڵ دەبێتەوە.
زۆرینە وابیردەکەنەوە کە شتێکی هەڵە تیایاندا لە ڕووداندایە. بەڵام بایۆلۆجیا شتێکی تەواو جیاواز دەڵێت.
زمان بەسران یاخود سڕبوون کۆنترین میکانیزمی مانەوەیە لە شیردەرەکاندا. کاتێک شەڕکردن بژاردە نییە، هەڵاتنیش بژاردە نییە، کۆئەندامی دەمار شتێکی زیرەکانە دەکات: بۆ ماوەیەکی کاتی سیستمەکە دەکوژێنێتەوە.
لێدانی دڵ دادەبەزێت، دەنگەکان نامێنێت و جەستەش هێمن دەبێتەوە.
ئەمە لاوازی نییە. 
ئەمە سویچی کوژانەوەى سەلامەتییە کە بە تەواوی بەو شێوەیە کاردەکات کە دیزاین کراوە. وەک سیستمی کارەبایی ناو ماڵ بیری لێبکەرەوە:
کاتێک ئامێری زۆر بە یەکجار کاردەکەن و بارەکە مەترسیدار دەبێت، سویچەکە دادەرێتەوە. شکست ناهێنێت... دەیپارێزێت. کێشەکە لەوەدا نییە کە سویچەکە دادراوەتەوە، کێشەکە لەوەدایە کە سیستمەکە زیاتر لەوەى کە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا دیزاین کراوە، لەسەرى باردەکرێت.
ئەو کەسانەی کە زیاتر لە کەسانی تر دووچار بە زمان بەسران دەبن، زۆرجار ئەوانەن کە سیستمەکانیان بەبەردەوامى و ماوەیەکی زۆر لە ژێر فشار دایە.
زمان بەسران یاخود سڕ بوون کێشەکە نییە،  ئەوە سیگناڵەکەیە.
لەم حاڵەتانەدا ڕەنگە دەوروبەر پێتبڵێن: قسە بکە، پاڵ بە خۆتەوە بنێ، زیاتر هەوڵبدە.
بەڵام کەس ڕوونی ناکاتەوە کە کاتێک سیستمەکە دەکوژێتەوە، مانای وایە پێویست لۆد کەمتر بکەیتەوە نەک سترێس زیاتر بکەیت.
چی دەگۆڕێت ئەگەر سڕبوونەکە وەک ئاگادارکردنەوەیەک مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، لەبری ئەوەی وەک بەڵگەیەک سەیری بکەیت کە شتێک لە تۆدا هەڵەیە؟