شارپرێس:
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئاشكرایكرد، تاران وەڵامەکانی خۆی بۆ ئەمریکا سەبارەت بەدانوستانەکانی ئاگربەست ئامادەکردوەو لەکاتێکی گونجاودا ڕایاندەگەیەنێت.
بەقایی جەختیکردوهتەوە، ئەو کۆمەڵە داواکارییانەی دایانڕشتوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییو ڕەچاوکردنی بارودۆخی وڵاتەکەیان بوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیازە 15 خاڵییەکەی ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک بۆ ئەوان قبوڵکراو نەبوە.
ناوبراو ڕونیکردەوە، هەڵوێستەکانیان هەر لەسەرەتاوە لەڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە گوازراوەتەوەو گۆڕینەوەی پەیامەکان بەردەوامدەبێت، چونکە ئێران پێشوەختە هێڵە سورەکانی خۆی دیاریکردوەو دەزانێت چی دەوێت.
وتەبێژەکە باسی لەوەشکردوە، پڕۆسەی دانوستان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ هەڕەشە، ئاگادارکردنەوەی توند یان ئەنجامدانی تاوانی جەنگ ناگونجێتو پێویستە ژینگەیەکی گونجاو بۆ گفتوگۆ هەبێت.
بەقایی ئهوهشى وتوه، "هەڵوێستی تاران ڕونەو تەنها لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندا هەنگاودەنێنو نێوەندگیرەکانیش ئەرکی ئاسایی خۆیان بۆ گواستنەوەی دیدو بۆچونی لایەنەکان ئەنجامدەدەن".