شارپرێس:
دوابەدوای لێدانی دامەزراوە پترۆکیمیاییەکانی ئێران لە مەهشەهر، ئەم پیشەسازییە ستراتژییە نەک تەنیا لە ڕوانگەی ئاسایش و وزەوە، بەڵکو وەک پایەی ئابووریی هاوچەرخ و نیشاندەری هاوسەنگی هێز لە ناوچەکەدا گرنگی پێدانی بۆ گەڕاوەتەوە.
ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە تیشکی خستۆتە سەر ناسکی ژێرخانی پیشەسازی لە ناوچەکانی شەڕ و ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە پیشەسازییە پترۆکیمیاییەکان دەیگێڕن لە پشتگیریکردنی زنجیرەکانی دابینکردنی جیهانی، لە وزەوە تا بەرهەمهێنان.
پترۆکیمیایی ئیتر تەنیا کەرتێکی ئابووری نییە؛ بوونەتە توخمێکی ستراتیژی کە لەگەڵ سیاسەت و ئاسایشی نیشتمانیدا تێکەڵاو بوون، چونکە وڵاتان هەوڵدەدەن بیانپارێزن و بەرزیان بکەنەوە وەک بەشێک لە سیستەمی خۆڕاگری و سەربەخۆیی ئابوورییان.
لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا گرنگییەکی سەرەکی هەیە بۆ تێگەیشتن لە ڕەهەندە ئابووری و تەکنەلۆژییەکانی، هەروەها لە کاریگەرییە جیۆپۆلیتیکییەکانی لە نێوان پەرەسەندنی گرژییە ناوچەییەکان.
پیشەسازی پترۆکیمیایی لە ئێران بە توانا بەرچاوەکانییەوە، یەکێک لە کەرتە دیارەکانی ئەو وڵاتەیە. نەک هەر گەورەترین سەرچاوەی هەناردەکردنی ناو نەوتە بەڵکو ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە ڕەخساندنی هەلی کار و زیادکردنی داهاتی نیشتمانیدا.
بەهۆی یەدەگی زەبەلاحی نەوت و گاز، کە کەرەستەی خاوی سەرەتایی بۆ پیشەسازی پترۆکیمیاییە، ئێران پێگەیەکی سەرەکی لەئەم پیشەسازییە لە ئاسیادا داگیر کردووە.
بەرهەمە پلاستیکیەکان لە دیارترین بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێرانن.
لە ئێستادا ٦٨ پرۆژەی پترۆکیمیایی لە ئێران هەیە و ٧٠ پڕۆژەی گەشەپێدانی نوێ لە ئارادایە. توانای بەرهەمهێنانیان 90 ملیۆن تۆنە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا بگاتە 200 ملیۆن تۆن، ئەمەش گوزارشتە لە گەشەسەندنی بەرچاو لە پیشەسازییەکەدا.
بە سەرنجدان بە گرنگی ئەم کەرتە، پێنج ناوچەی ئابووری تایبەت و ناوچەی ئازاد وەک ناوەندی سەرەکی پترۆکیمیایی دەستنیشان کراون کە بریتین لە ناوچەی ئابووری تایبەتی پترۆکیمیایی، ناوچەی ئازادی قشم، ناوچەی ئابووری تایبەتی وزەی پارس، ناوچەی ئازادی چابەهار و ناوچەی ئابووری تایبەتی پیشەسازییە وزە چڕەکانی پارس.
