ئیسرائیل لەبەردەم کاتژمێری سفردا.. چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزە بۆ هەڵکوتانەسەر دڵی وزەی ئێران

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەئاماژەیەکی مەترسیداردا بۆ تەقینەوەی دۆخی ناوچەکە، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەموو ئامادەکارییەکی تەواوکردوە بۆ هێرشکردنەسەر کێڵگەو دامەزراوەکانی وزەی ئێران، بەڵام تەنها یەک هەنگاو لەو بڕیارە دورە، ئەویش وەرگرتنی گڵۆپی سەوزە لەلایەن ئەمریکاوە.


ئەم هەڕەشە جدییەی تەلئەبیب هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتە 48 کاتژمێرییەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ تاران پێشنیازیکردوە، ترەمپ لەپەیامێکی تونددا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیال) هۆشدارییەکی کۆتایی ئاراستەی ئێران کردوه‌و ده‌ڵێت، "تەنها 48 کاتژمێرتان لەبەردەمدا ماوە، ئەگەرنا دۆزەخێکی گەورەتان بەسەردا دەبارێت".

سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردوەتەوە، "دەبێت ئێران یان بگاتە ڕێککەوتن یان ڕێڕەوی دەریایی گه‌روى هورمز بەکراوەیی بهێڵێتەوە، کات خەریکە كۆتایی دێت".

به‌گوێره‌ى زانیارییە میدیاییه‌كان، ئەگەر واشنتۆن ڕەزامەندیی بدات، پێشبینیدەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتودا ناوچەکە شاهیدی هێرشێکی سەربازیی بەرفراوان بێت کە ڕەنگە نەخشەی ململانێکان بەتەواوی بگۆڕێت.

بەپەلە