ئێران سیستەمی نوێی بەرگریی ئاسمانی خستەکار

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

وتەبێژی بارەگای خاتەمول ئەنبیا، ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە خێرایی و وردی لە مەیدانی جەنگدا لە دوژمن دەدەن و جەختی کردەوە کە ئێران چاودێریی دوژمنان دەکات و سیستەمی بەرگری نوێی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاسمانی وڵات هەیە.

 وتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆژی هەینی لە 35ـەمین ڕۆژی ئەو جەنگەی لەلایەن ئەمریکی و ئیسرائیلییەکانەوە سەپێنراوە، ڕۆژێکی شکۆدار بووە بۆ بەرگری ئاسمانی و تێیدا توانرا گورزی کوشندە لە فڕۆکە و درۆنەکانی دوژمن بوەشێنرێت. 

وتەبێژەکە وتی کە لەم "هەینییە ڕەشەدا" بۆ دوژمن، سیستەمی پێشکەوتووی سوپای پاسداران توانیویەتی فڕۆکەیەکی F-35 و 3 درۆنی MQ-9 و Hermes و 2 مووشەکی کرووز بخاتە خوارەوە.

ئەوەش هاتووە: هەروەها بەرگریی هێزی وشکانی پاسداران فڕۆکەیەکی A-10 و 2 هێلیکۆپتەری بلاک هۆکی پێکاوە، لەولاشەوە سوپا فڕۆکەیەکی دیکەی A-10ـی خستۆتە خوارەوە.

 لە کۆتاییدا هۆشداری داوە کە ئێران خاوەنی تەکنەلۆژیای نوێی ناوخۆییە و بەمزووانە شکستی زیاتر بە دوژمن نیشانی جیهان دەدەن.

بەپەلە