دوو هەلیکۆپتەری ئەمریکا لەئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای تیمی ئێف پازدەکەدا پێکراون

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

کەناڵی ئێن بی سی نیوز بڵاویکردەوە: دوو هەلیکۆپتەری ئەمریکی کە بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی تیمی فڕۆکەی جەنگی ئێف پازدە کە لە ئێران کەوتە خوارەوە، پێکراون.

 

هاوکات هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن دوو کەسی ناو هەلیکۆپتەرەکان برینداربوون، بەڵام هەلیکۆپتەرەکان توانیویانە خۆیان لەئاسمانی ئێران دەرباز بکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9مان لەسەر ئەسفەهان و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرمێس لەسەر بوشەهردا خستە خوارەوە.

دەشڵێت، دوو مووشەکی کروزمان لەشارەکانی زەنجان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران و خومەین لە ناوەڕاستی ئێران خستە خوارەوەو ئاسمانی ئێران بۆ فڕۆکەکانی دوژمن پارێزراو نییە.

 

بەگوێرەی میدیای ئەمریکی، فڕۆکەوانێکی ئەو فڕۆکە ئێف پازدەی لەئاسمانی ئێران خرایەخوارەوە ڕزگارکراوه، بەڵام فڕۆکەوانی دووەم دیار نییە.