ترەمپ: خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە کاریگەری لەسەر دانوستان لەگەڵ تاران نابێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە کاریگەری لەسەر دانوستان لەگەڵ تاران نابێت.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، ڕەتیکردەوە وردەکارییەکانی هەوڵە بەردەوامەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ئێران دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێف پازدە ئاشکرا بکات.

ترەمپ هەندێک لە ڕووماڵە میدیاییەکانی بۆ ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەخراپ زانی.

ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژە کاریگەرییان دەبێت لەسەر هەر دانوستانێک لەگەڵ ئێران، ترەمپ ڕایگەیاند کە کاریگەریان نابێت بە هیچ شێوەیەک. نەخێر ئەمە شەڕە. ئێمە لە شەڕداین ئەمانە ڕوودەدەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سوپای ئێران ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی ئەمریکایان لەجۆری (A-10) کردۆتە ئامانج، کە بە وتەی خۆی لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیەوە لە باشوری ئێران لە نزیک گەرووی هورمز خراوەتە خوارەوە.

ئیبراهیم زولفەقار، وتەبێژی بارەگای سەربازیی خاتەم ئەلئەنبیای ئێران، لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی "X" ڕایگەیاند، " فڕۆکەیەکی جۆری F-15 و فڕۆکەیەکی جۆری A-10 و هێلیکۆپتەرێکی جۆری بلاک هۆکیان کردوەتە ئامانج".