ئەردۆغان: لەبری شەڕی نەوت شەڕی ئاو دەستپێدەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 311 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
سەرۆکی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له‌ میانی به‌شداری كردنی لە ڕێوڕه‌سمێکدا ڕایگەیاند، ئەو خه‌باته‌ی لە سەدەی ڕابردوودا بۆ نەوت و سوتەمەنیە کاربۆنییەکان کرا، لە قۆناغی داهاتوودا لە بواری ئاودا دەکرێت.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەو خه‌باته‌ی لە سەدەی ڕابردوودا بۆ نەوت و سوتەمەنیە کاربۆنییەکان کرا، لە قۆناغی داهاتوودا لە بواری ئاودا دەکرێت. ده‌توانین ئاماژەکانی ئەمە لە شه‌ڕ و پێکدادانه‌كانی دەوروبەرماندا به‌دی بكه‌ین.

ئەردۆغان لەبارەی ژمارەیەک پرۆژەی بواری ئاو دەڵێت "لە ڕێگەی ئەم وەبەرهێنانانەوە ٥٠٥ ناوچەی نیشتەجێبوون و ٥٢ هەزار و ٤٠٠ دۆنم زەوی لە زیانەكانی لافاو دەپارێزین".