شارپرێس:
لەکاتێکدا جیهان چاوەڕێی ساتی بێدەنگبونی چەکەکانی شەڕی ئێران دەکات، لەپشت پەردەوە شەڕێکی دیکەی دیپلۆماسیو سیاسی لەنێوان واشنتۆنو پایتەختە ئەوروپییەکان سەریهەڵداوە، لێدوانە توندەکانی مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو پهیامه توندهكهى بهرهبهیانى ئهمڕۆى ترهمپیش ئاماژەیەکی ڕونن بۆ ئەوەی کە هاوپەیمانیی (ناتۆ) دوای ئەم قەیرانە، چیتر ئەو ناتۆیەی جاران نابێت.
خەنجەری ساردی هاوپەیمانان
ئەوەی واشنتۆنی توڕە کردوە، تەنها بێدەنگیی هاوپەیمانەکان نییە، بەڵکو پشت تێکردنێکی ڕاستەقینەیە لەکاتە هەرە هەستیارەکاندا، داخستنی ئاسمانی ئیسپانیا بەڕوی فڕۆکە ئەمریکییەکانداو دودڵی بەریتانیا لەبەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی، وەکو خەنجەرێک لەپشت لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە بینراوە، تهنانهت ترەمپ بەزمانە زبرەکەی خۆی، هاوبەشە ئەوروپییەکانی بە"ترسنۆک"و ناتۆی بە"پڵنگی سەر کاغەز" ناوبرد، ئەمەش نیشانەی قەیرانێکی قووڵی متمانەیە.
ململانێی وزەو گەروی هورمز
لەکۆتایی مانگی شوباتەوە، گەروی هورمز کە شاخوێنێ تێپەڕبونی وزەی جیهانە، بەکردەیی داخراوە، بەرزبونەوەی نرخی نەوتو گاز هەموو ماڵێکی هەژاندوە، کەچی ئەمریکا خۆی بەتەنها دەبینێتەوە لەهەوڵەکانی بۆ کردنەوەی ئەو ڕێڕەوە، ڕوبیۆ بەڕاشکاوی دەڵێت، "ئەگەر ناتۆ تەنها بۆ ئەوەبێت ئێمە بەرگریی لەئەوروپا بکەین، بەڵام ئەوان ڕێگریمان لێبکەن بنکەکانمان بەکاربهێنین، ئەوا ئەمە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە نییە".
کێشەی 5٪و سزای سیاسیی
ترەمپ تەنها بەڕەخنە نەوەستاوە، بەڵکو داوای زیادکردنی خەرجییە بەرگرییەکان بۆ 5٪ی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی دەکات، لەم نێوەندەدا "پێدرۆ سانشێز"ی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بوەتە نەیاری ژمارە یەکی کۆشکی سپی، بەوەی شەڕەکەی بەنایاسایی ناوبردوەو ئامادەنییە بودجەی سەربازیی زیادبکات، ترەمپیش لەبەرامبەردا هەڕەشەی بڕینی بازرگانیی لەگەڵ مەدرید دەکات.
ناتۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەی مانەوەدا
مێژوی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا پێمان دەڵێت، واشنتۆن هەمیشە ئامادەیە هاوپەیمانییە کۆنەکان هەڵوەشێنێتەوە ئەگەر بەرژەوەندییەکانی نەپارێزن، لێدوانەکەی ڕوبیۆ کە دەڵێت، "بەبێ ئەمریکا ناتۆ بونی نییە"، پەیامێکی ترسناکە بۆ ئەوروپا.
ترهمپو پهیامهكهى بهرهبهیانى ئهمڕۆ
بهرهبهیانى ئهمڕۆ لهمیانى وتارهكهیدا هۆشداریدا بهوڵاتانى ئهوروپاو بهتایبهت ڕێكخراوى پهیمانى باكورى ئهتڵهسى (ناتۆ) ئهگهربێتو لهم جهنگهدا لهپاڵ ئهمریكادا نهوهستن، ئهوه هیچ كێشهیهكى وڵاتانى ئهوروپاش، كێشهى ئهمریكا نییهو بۆ هیچ پرسێك لهپاڵ ناتۆو ئهوروپادا ئهمریكا نابینن، جگه لهوهش مانهوهى ئێمه لهناتۆ لهدواى ئهم جهنگهوه هیچ پێویست نییه.
ئایا دوای شەڕی ئێران، واشنتۆن ڕوو لەهاوپەیمانیی نوێ لەناوچەکە دەکاتو پشت لەکیشوەرە کۆنەکە دەکات؟ مانگەکانی داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارە چارەنوسسازە دەدەنەوە.
