ئەمریکا پلانی هێرشی زەمینی لەدوو بەرەوە بۆ سەر ئێران هەیە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

گۆڤاری ئەتڵەنتیک بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا پلانیان هەیە هێرشی زەمینی لەدوو بەرەوە لە ئێران ئەنجام بدەن، بەو پێیەی هەزاران سەربازی ئەمریکی گەیشتوونەتە ناوچەکە.

 

سوپای ئەمریکا پلانی دوو ئۆپەراسیۆنی داڕشتووە: یەکەمیان بریتییە لە ناردنی هێز بۆ دوورگەی خارگ کە ناوەندی پیشەسازی وزەی ئێرانە و دووەمیان بریتییە لە دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ پەکخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

 

مەزەندە دەکرێت کە ئەمە یەکێک بێت لە مەترسیدارترین ئەرکەکان کە لە دوو خولی سەرۆکایەتییەکەی ترامپدا ئەنجامدرابێت، بەبێ ئەوەی هیچ گەرەنتییەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ یان ڕووخانی ئێران هەبێت، وەک ئەوەی پێشتر بەڵێنی دابوو.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ترامپ هێشتا بڕیاری نەداوە هیچ کام لە بژاردەکانی هێرشی زەمینی پەسەند بکات یان نا.