شارپرێس:
بەرپرسانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئاشکرایانکرد، فڕۆکەیەکی جەنگیی لەجۆری "F-35" لەباکوری شاری لاس ڤیگاس کەوتوهتەخوارەوەو بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکە بەسوکی برینداربوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری گشتیی لەبنکەی ئاسمانیی نێڵز ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لەناوچەی مەیدانی نێڤادا بۆ تاقیکردنەوەو ڕاهێنان ڕویداوە کە ناوچەیەکی فیدراڵی قەدەغەکراوەو نزیکەی 40 کیلۆمەتر لەباکوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی ئیندیان سپرینگس دورە.
دەسەڵاتداران جەختیانکردوهتەوە، فڕۆکەوانەکە توانیویەتی لەفڕۆکە جەنگییەکە بێتە دەرەوەو بارودۆخی تەندروستی جێگیرەو چارەسەری پێویست بۆ برینە سوکەکانی وەردەگرێت.
ئەوەش هاتوە، هێشتا هۆکارە تەکنیکییەکانی پشت کەوتنی فڕۆکەی ئێف-35 دیارنین، وتەبێژی بنکەکە ڕایگەیاند، سەلامەتی کارمەندەکانو کۆمەڵگە لەسەروی کارە لەپێشینەکانیانە.