شارپرێس:
بازاڕەکانی وزە لەجیهاندا لەناو شەپۆلێکی توندی دڵەڕاوکێدا دەژین، لەکاتێکدا
جیهان چاوەڕێی ئاماژەکانی واشنتۆن دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگ، تاران بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان
دڵی هەناردەی نەوت لەبەندەری دوبەی دەکاتە ئامانج، ئەمەش وایکردوە نرخی نەوت لەنێوان
لێدوانە سیاسییەکانو ڕاستیی مەیدانییدا توندوتیژانە یاریی بکات.
لێدان لهكهشتیه زهبهلاحهكهى كوهیتو پەیامێکی خوێناویی بۆ
بازاڕەکان
بەئامانجگرتنی گەورە كهشتیى نەوتههڵگرى کوەیتی بهناوى (السالمی) لەکەناراوەکانی
دوبەی، تەنها هێرشێکی سەربازیی نەبوو، بەڵکو پەیامێکی تاران بوو کە دەتوانێت تەنانەت
لەدەرەوەی گهروى هورمزیش، شادەماری وزەی جیهان ئیفلیج بکات، تێکچونی بەشێک لەتانکەرەکەو
مەترسی دەرچونی نەوت بۆ ناو دەریا، ترسی تێچوی ژینگەییو ئابوریی بۆ ئاستێکی پێوانەیی
بەرزکردەوە.
ترەمپ.. لەنێوان فشاری ناوخۆو جەنگی هورمزدا
ترەمپ لەبەردەم هاوکێشەیەکی سەختدایە، لەلایەک نرخی بەنزین لەئەمریکا
گەیشتوەتە نزیکەی چوار دۆلار بۆ ههر لیترێك، ئەمەش فشاری سیاسیی توندی لەسەر
دروستدەکات، ڕاپۆرتەکان باس لەوەدەکەن، ترەمپ دەیەوێت لەماوەی چوار بۆ شهش هەفتەدا،
کۆتایی بەهەڵمەتە سەربازییەکە بهێنێت، تەنانەت ئەگەر گهروى هورمزیش بەداخراویى بمێنێتەوە،
بەمەرجێک توانای موشەکیو دەریایی ئێران تێکبشکێنرێت.
12
ملیۆن بەرمیل نهوت.. کەلێنێکی پڕنەکراوە
شارەزایانی ئابوریی هۆشداریدەدەن، قسەکردن لەسەر دابەزینی نرخ تەنها
خەیاڵە، وهكو ئهوان باسیدهكهن، مادام 10 بۆ 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەبازاڕەکاندا
ونە.
ڕێبیکا بابین پسپۆڕی وزە دەڵێت، "هەنگاوێک بۆ پێشەوە دەنێینو پێنج
هەنگاو بۆ دواوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هیچ ڕێگەیەکی جێگرەوە وەک بەندەری یەنبوئی
سعودی سەلامەت نییە، بەتایبەت دوای ئەوەی حوسییەکان بەپاڵپشتی ئێران هێرشەکانیان بۆسەر
دەریای سور چڕکردووەتەوە".
یاسای نوێی تارانو باج لەسەر ئاو
لەنوێترین پەرەسەندندا، پەرلەمانی ئێران یاسایەکی تێپەڕاندوە بۆ وەرگرتنی
باجی تێپەڕبون لەگهروى هورمز، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ پلانەکەی ئەمریکا بۆ پاراستنی
کەشتییەکان بەهێزی سەربازیی، ئەمە جەنگەکەی لەسەربازییەوە گۆڕیوە بۆ سەروەریی یاسایی
کە ڕەنگە بۆ ساڵانێکی زۆر نەخشەی بازرگانیی دەریایی بگۆڕێت.
ئێستا بهرمیلێك نهوتى خاوی برێنت نزیكهى 115 دۆلارهو تەکساسى ئهمریكاش
لەسەروو 104 دۆلارەوهیه، بازاڕەکانیش چیتر بڕوا بەبەڵێنەکان ناکەن، بەڵکو چاوەڕێی
کردارن، ئێستاش پرسیارهكه ئهوهیه، ئایا ترەمپ دەتوانێت پێش هەڵبژاردنەکانو تەقینەوە
گهورهكه کۆنترۆڵی هورمز بکاتەوە، یان ئێران کلیلی وزەی جیهان لەگیرفانی خۆیدا دەهێڵێتەوە؟.
