شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى پارتى ئازادى كوردستان (پاك) ئاشكرایكردوه، له‌ماوه‌ى كه‌متر له24 كاتژمێردا، كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌دوو كاتى جیاوازدا به‌چوار موشه‌ك‌و شه‌ش درۆنى خۆكوژ هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ریان.
له‌دوو ڕاگه‌یه‌نراوى جیادا، پارتى ئازادى كوردستان ئاشكرایكردوه، سێ كاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر، به‌موشه‌كێكى بالیستى‌و شه‌ش درۆنى خۆكوژ، هێرشکراوەتەوەسەر یەکێك لەبارەگاکانی سوپای میللیی کوردستان (هێزى سه‌ربازیى پاك).
ئه‌گه‌رچى سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كان له‌و هێرشه‌دا، پارتى ئازادى هیچ زانیارییه‌كى ڕانه‌گه‌یاندوه، به‌ڵام جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌كانى داهاتودا زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به‌و هێرشه بۆ ڕاى گشتیى ئاشكراده‌كه‌ن.
پارتى ئازادى له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى دیكه‌یدا ڕایگه‌یاند، دوێنێش كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌چه‌ند كاتێكى جیاوازدا، بەسێ موشه‌كى بالیستی هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر بنکەی پاکشاری پارتی ئازادیی کوردستان.