شارپرێس:
لەهەڵوێستێکی توندو چاوەڕواننەکراودا، حکومەتی نەمسا ڕایگەیاند، لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، سەرجەم داواکارییەکانی ئەمریکای بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ مەبەستی سەربازیی ڕەتکردوەتەوە.
میخائیل باور وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی نەمسا جەختیکردەوە، وڵاتەکەی دەستبەرداری بێلایەنی خۆی نابێت، جهختیشیكردهوه، "هەر وڵاتێک لەدۆخی شەڕدا بێت، ڕێگەی پێنادەین ئاسمانی ئێمە بەکاربهێنێت".
ئەم بڕیارەی نەمسا تەنها نییە؛ ئیتاڵیاش ڕێگریکردوە لەنیشتنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لەبنکەی سیگۆنێلاو ڕایگەیاندوە، بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی تەنها بۆ کاروباری لۆجستین، نەک بۆ هێرشکردن، هاوکات ئیسپانیا-ش ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی ئەو فڕۆکە ئەمریکییانەدا داخستوە کە ئەرکی سەربازییان دژی ئێران هەیە.
ئەم زنجیرە بڕیارانە نیشانەی درزێکی قووڵە لەنێوان هاوپەیمانە ئەوروپییەکانو واشنتۆن کە تێیدا ئەوروپا نایەوێت ببێتە بەشێک لەو ئاگرەی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسوتێت.