بۆچی باشە ڕۆژانە سێوێک بخۆیت؟

هەمەڕەنگ

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1053 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چەندین توێژینەوە سەلماندوویانە کە سێو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و ماددە خۆراکیەکان کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ هەیە، یارمەتیدەرە لە کۆنتڕۆڵکردنى کێش و خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە، هەروەها پارێزگاری لە کۆئەندامی هەرس دەکات.

سێو لە میوە بەناوبانگەکانە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش بەهۆی تامە شیرینەکەی و چەندین سوودی تەندروستییەوە، ماڵپەڕی ڤێری وێڵ هێڵس هەشت سوودی خواردنی سێو بە شێوەى ڕۆژانە خستۆتە ڕوو.

پاراستنی خانەکان لە تێکچوون:
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی بەردەوامی سێو چالاکی دژە ئۆکسێنەرەکان هاندەدات، کە یارمەتی پاراستنی خانەکانی لەش دەدات لە تێکچوون.

ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی لە سێودا هەن، ئەگەری تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی کەمدەکاتەوە، وەک نەخۆشییەکانی دڵ.

پاراستن لەنەخۆشیەکانی دڵ:
شارەزایان ڕوونیان کردۆتەوە کە پۆلیفینۆل و ڕیشاڵی ناو سێو ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە بە باشترکردنی کۆلیسترۆڵی بەگشتی و ئاستی کۆلیسترۆڵی LDL (خراپ).

کۆنتڕۆڵکردنى کێش:
توێژینەوەیەک دەریخستووە کە زیادبوونی خواردنی سێو دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، بەتایبەتی لە کەسانی قەڵەودا.

خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە:
پزیشکەکان ئامۆژگاری خواردنی سێو دەکەن بە توێکڵەکەیەوە چونکە کرداری هەرس خاو دەکاتەوە و وەڵامی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی بەرزی ڕێژەی دژە ئۆکسان و ڕیشاڵی خوێن.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو سێو یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم دەدەن لەڕێگەی کەمکردنەوەی چەوریەکانی خوێن.

باشترکردنی هەرسکردن:
پێکهاتەکانی ناو سێو یارمەتی گەشەی بەکتریا سودبەخشەکان دەدەن لە ڕیخۆڵەدا، ئەمەش لە باشتربوونی تەندروستی هەرسکردندا ڕەنگدەداتەوە.

پشتگیریکردنی تەندروستی ئێسک:
سێو پۆتاسیۆم و کالیسیۆمی تێدایە، ئەو کانزایانە لە پووکانەوەی ئێسک دەتپارێزن.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی میوە بە گشتی مەترسی شکانی ئێسک کەمدەکاتەوە.

شێدارکردن: 
سێو لە سەدا 80 بۆ 89 ى لەئاو پێکهاتووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ شێدارکردنى جەستە.
هەروەها ئەلکترۆلایتی سەرەکیی تێدایە سوودمەندە بۆ پاراستنی هاوسەنگی شلەمەنى لە جەستەدا، وەک کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و سۆدیۆم.

تەندروستی پێست:
شارەزایان دووپاتیان کردۆتەوە کە هەندێک پێکهاتەی سێو پاڵپشتی تەندروستی پێست دەکەن و لە سووربوونەوە دەیپارێزێت کە بەهۆی نیاسینەوە دروست دەبێت.

کاریگەری لاوەکی:
بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی خواردنی سێو ڕەنگە پەیوەندی هەبێت بە هەندێک کاریگەری لاوەکی نەخوازراوەوە.
پرۆتینی سێو دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونى هەستیاری لە هەندێک کەسدا.

هەروەها تۆوی سێو سیانیدی تێدایە کە ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێت مەترسیدار دەبێت.

جگە لەوەش سێو بۆ ئەو کەسانە ناگونجێت کە ڕێجیمی FODMAP پەیڕەو دەکەن کە بۆ ئەو کەسانە دروستکراوە کە نەخۆشی قۆڵۆنیان هەیە.
هەروەها شەربەتی سێو دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر کاریگەری هەندێک دەرمان، وەک ئەوانەی بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و تەنگەنەفەسی بەکاردەهێنرێن.

بەپەلە