شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی ئێران ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند، بۆ جاری چوارەم وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر کرایە ئامانجو بەهۆیەوە کارمەندێکی بەشی پاراستنی وێستگەکە گیانی لەدەستداوهو زیانێكى گهورهى مادیش بەیەکێک لەباڵەخانە لاوەکییەکان گەیشتوه، هۆشداریى ئهوهشدراوه، "هەر زیانێکی گەورە بەبەشە سەرەکییەکان، دەبێتە هۆی کارەساتێکی ئەتۆمیی بێوێنە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، هێرشەکە کاتژمێر 8:30 خولهكی بەیانیی ئەمڕۆ بوهو موشەکێک ڕاستهوخۆ بەر پەرژینی دەوروبەری وێستگەکە کەوتوە، بەهۆی شەپۆلی تەقینەوەکە، کارمەندێکی پاسەوانیی وێستگەکە گیانى لهدهستداوهو زیانیش بەباڵەخانەیەکی خزمەتگوزاریی گەیشتوە.
تاران ئەمریکاو ئیسرائیل بەبەرپرسیاری هێرشەکە دادەنێت، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیش هۆشدارییەکی توندیداوهو ڕایگهیاندوه، "ئەم وێستگەیە بڕێکی زۆر مادەی تیشکدەری تێدایە، هەر زیانێکی گەورە بەبەشە سەرەکییەکان، دەبێتە هۆی کارەساتێکی ئەتۆمیی بێوێنە کە شوێنەوارە وێرانکەرەکانی تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوەو قەرەبوو ناکرێتەوە".
سەرەڕای هێرشەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان جەختدەکەنەوە، بەشە سەرەکیو هەستیارەکانی وێستگەکە پارێزراونو پرۆسەی کارکردن تێیدا نەوەستاوە.
هاوکات ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانیش ئاماژەیان بەوەکردوە، تائێستا هیچ بەرزبونەوەیەکی نائاسایی لەئاستی تیشکدانەوە لەناوچەکەدا تۆمارنەکراوە.
