شارپرێس:
لەکاتێکدا جەنگی
نێوان ئەمریکاو ئێران پێدەنێتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە، ئامارە نوێیەکان ئاماژە بەوەدەکەن،
هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ڕوبەڕوی گەورەترین تاقیکردنەوە بوەتەوە لەدوای جەنگی ڤێتنام،
تەنها لەیەک مانگی ڕابردودا، تێچوی لۆجستیو سەربازیی واشنتۆن گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار.
ڕاستیو ئەفسانە..
لەڤێتنامەوە بۆ عێراق
مێژوی سەربازیی
ئەمریکا پڕە لەژمارەی شۆککەر، لەجەنگی ڤێتنامدا، ئەمریکا نزیکەی 10 ههزار ئامرازی
فڕینی (فڕۆکەو هەلیکۆپتەر)ى لەدەستدا، سەبارەت بەو زانیارییەی دەوترێت، 750 فڕۆکە
لەدوو مانگدا، هەرچەندە ئامارە فەرمییەکان بۆ مانگەکانی وەک کانونی دوەمی ساڵى
1972 (ئۆپەراسیۆنی Linebacker II)
ژمارەی زۆر بەرز تۆماردەکەن، بەڵام ڤێتنام وەک گۆڕستانی فڕۆکەکانى ئهمریكا لەمێژودا
ناودهبرێت.
لەعێراقیش لهساڵانى
(2003 2011)، ژمارەی فڕۆکە تێکشکاوەکان گەیشتە 153 دانە (129 هەلیکۆپتەرو 24 فڕۆکەی
جەنگیی)، ئەم زیانانە زۆربەیان بەهۆی کێشەی تەکنیکیو موشەکی شانبەشان بون، کە تێچویەکی
ملیار دۆلارییان لەسەر بودجەی پنتاگۆن جێهێشت.
جەنگی ئێران
(2026)و شکستی تەکنەلۆژیا لەبەردەم درۆنەکان
ئێستا لەساڵی
2026دا، واشنتۆن نەک تەنها لەڕوی مرۆیی، بەڵکو لەڕوی باڵادەستی تەکنەلۆژیش توشی شۆک
بوە، بهگوێرهى نوێترین ڕاپۆرتەکان، تەنها لەمانگێکی جەنگی ئێراندا، 16 فڕۆکەی سەربازیی
(لەوانە جۆری F-15و فڕۆکەی سوتەمەنیی گواستنەوەی KC-135) تێکشکاون یان لەکارکەوتون، ئێران توانیویەتی
15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوی جۆری Reaper بخاتە خوارەوە کە هەر یەکێکیان دەیان ملیۆن دۆلار لەسەر باجدەرانی ئەمریکی دەکەوێت،
هاوكات تەنها تێکشکاندنی یەک سیستەمی ڕاداری AN/FPS-132 لەقەتەر، زیانی زیاتر لهیهك ملیار دۆلاری
بەئەمریکا گەیاندوە.
زیانە مرۆییو
داراییەکان.. ئامارە جێگیرهكان
بەراوردکارییەکی
خێرا نیشانیدەدات، جەنگی ئێران لەڕوی چڕی زیانی دارایی لەکورتماوەدا، خەریکە پێش جەنگەکانی
ڕابردوو دەکەوێت بۆ نمونه:
تێچوی مانگانە:
جەنگی ئێران لەیەک مانگدا 4.83 ملیار دۆلار زیانی لۆجستی هەبوە.
زیانی مرۆیی: هەرچەندە
ژمارەی کوژراوانی ئەمریکا لەئێران (زیاتر له15 سەربازه) هێشتا نەگەیشتوەتە ئاستی
ڤێتنام (58 هەزار) یان لهعێراق (چوار ههزارو 400)، بەڵام شێوازی تێکشکاندنی کەشتیو
فڕۆکەکان ئاماژەن بۆ مەترسییەکی گەورەتر.
ئەگەر لەڤێتنام
دارستانەکانو لەعێراقیش بۆمبە چێنراوەکان گەورەترین دوژمنی ئەمریکا بوبن، ئەوا لەجەنگی
ئێستای ئێراندا، موشەکە وردەکانو درۆنە خۆکوژەکان، باڵادەستیی ئاسمانی ئەمریکایان
خستوەتە ژێر پرسیارەوە، ئاماری 155 فڕۆکەکەی عێراق کە لەماوەی ههشت ساڵدا بوو، ئێستا
ئەگەر هەیە لەجەنگی ئێراندا لەماوەیەکی زۆر کورتتردا دوبارەبێتەوە.
ئەو جەنگانەی وەک
شکست یان بێئەنجام هەژماردەکرێن
ئەم جەنگانە یان
ئەمریکا لێیان کشاوەتەوە بێئەوەی ئامانجە کاتییەکان بپێکێت، یان دوای ساڵانێکی زۆر
دوبارە دۆخەکە گەڕاوەتەوە خاڵی سفر ئهوانیش:
جەنگی ڤێتنام
(1955 ـ 1975) گەورەترین شکستی مێژویی ئەمریکا بوو، ئهویش کشانەوەی هێزەکانیو کەوتنی
سایگۆن (پایتەختی ڤێتنامی باشور).
جەنگی ئەفغانستان
(2001 ـ 2021) درێژترین جەنگی ئەمریکایه، دوای 20 ساڵ کشایەوەو تاڵیبان دەسەڵاتی
گرتەوە دەست (ئهوهیان بهشکستی ستراتیژیی دادهنرێت).
جەنگی عێراق
(2003 ـ 2011) سەرکەوتنی سەربازیی هەبوو (ئهویش ڕوخانی ڕژێمهكهى سەدام حوسێن
بوو)، بەڵام لەڕوی سیاسییو سەقامگیرییەوە وەک شکستێکی گەورە دەبینرێت بەهۆی تێچوی
زۆرو دواتریش گروپه توندڕهوهكانو بهتایبهتیش گروپى تیرۆریستى داعش.
جەنگی کۆریا
(1950 ـ 1953) بە بێوەستان یان بنبهست کۆتاییهات، نە سەرکەوتن بوو نە شکست، خاکەکە
وەک خۆی دابەشبوو.
کۆی جەنگە گەورەکان:
نزیکەی 12 جەنگ.
سەرکەوتنی ڕەها:
7 جەنگ.
شکست یان بێئەنجام:
پێنج جەنگ (ڤێتنام، ئەفغانستان، عێراق لهڕوى سیاسیی، کۆریا، جەنگی جەنگی 1812 کە
زۆرجار بەجەنگی دوەمی سەربەخۆیی ئەمریکا) ناودەبرێت، یەکێکە لەو جەنگە دەگمەنانەی
کە لەمێژوی سەربازییدا بەنمونەی تەواوی بەستی باڵ دادەنرێت، ئەم جەنگە لەنێوان ئەمریکاو
بەریتانیای مەزن (لەگەڵ هاوپەیمانە سورپێستەکانیان) ڕویدا.
زۆربەی مێژونوسان
بۆچونیان وایه، ئەمریکا لەجەنگە کورتەکاندا، زۆر سەرکەوتوە، بەڵام لەجەنگە درێژخایەنەکاندا
(وەک ڤێتنامو ئەفغانستان) کە پێویستی بەمانەوەی زۆر هەیە، توشی شکست دەبێت.
