شارپرێس:
لەکاتێکدا گرژییەکانی
نێوان ئەمریکاو ئێران گەیشتونەتە لوتکە، هەریەک لەوڵاتانی (میسر، تورکیاو پاکستان)
کەوتونەتە ناو پێشبڕکێیەکی توند لەگەڵ کاتدا بۆ ئەوەی ڕێگریی لەهەڵگیرسانی جەنگێکی
وێرانکەر بکەن، ئامانجی سەرەکی ئەم سێ وڵاتە بریتییە لەڕازیکردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ
درێژکردنەوەی ئەو مۆڵەتەی دیاریکردوەو هێنانەسەر مێزی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی هەردولا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا بەڕاشکاوی ڕایگەیاندوە، "تا ڕۆژی سێشەممە مۆڵەت لەبەردەم ئێراندایە،
بەهۆی خەمساردییو کاتکوشتنی ئێرانییەکان فەرمانی بۆردومانکردنی پردێکی ستراتیژی
داوەو هۆشداریداوە ئەگەر تاران گەروی هورمز نەکاتەوەو نەیەتەسەر هێڵ، قۆناغی
داهاتوو لێدانی ژێرخانە هەستیارەکان، وێستگەکانی کارەباو پردە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە
دەبێت".
بهگوێرهى زانیارییەکان،
ئێستا گفتوگۆکان لەدوو ئاستی جیاوازدا بەڕێوەدەچن، یهكهمیان نێوەندگیریی هەرێمی،
ئهوانیش وەزیرانی دەرەوەی میسر، تورکیاو پاکستان هەوڵدەدەن متمانە لەنێوان هەردولادا
دروستبکەنو کات بۆ تاران بکڕنەوە، دوهمیش کەناڵی ڕاستەوخۆی نێوان ڕاوێژکاران، لهو
ڕوهشهوه پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەڕێگەی نامەوە لەنێوان (ستێڤ ویتکۆفو جارید کۆشنەر)
لەلایەن ئەمریکاو (عەباس عێراقچی) وەزیری دەرەوەی ئێران لەئارادایە.
هەرچەندە ترەمپ
دەڵێت، "گفتوگۆکان باش دەڕۆن"، بەڵام نیگەرانە لەوەی ئێرانییەکان هەرگیز
ناگەنە هێڵی کۆتاییو ڕێککەوتنی کۆتایی ئیمزاناکەن، ئێستاش هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن
ئایا ئەم سێ وڵاتە نێوەندگیرە دەتوانن پێش وادەی دیاریکراو (بهرهبهیانى ڕۆژى سێشەممە)
بگەنە ئەنجام، یان ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی نوێی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازیی مەترسیدار
هەنگاو دەنێت؟.
