شارپرێس:
سێنتكۆم ئاشكرایكرد، كەلەشەوی ڕابردوەوە سەرقاڵی ئامادەكردنی بەهێزترین و كاریگەرترین سیستمی موشەكهاویژی هایمارسن تا لەئۆپەراسیۆنەكەدا دژی ئێران بەكاریبهێنن و ئەوەش ئاشكرادەكات، كە لەنزیكترین كاتدا بەكاریدەهێنن.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان سیستەمی موشەکهاوێژی هایمارس بۆ ئەنجامدانی هێرش ئامادە دەکەن.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، ناسراو بە "سێنتکۆم"، لەڕاگەیەنراوەكەیدا، چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەداوە، هێزی مارێنزی ئەمریکی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستانئاسا سیستەمی موشەکهاوێژی "هایمارس" بۆ هێرشکردن ئامادە دەکەن.
ئەوەشی خستوەوتەڕوو، كە سیستەمەکە یەکێکە لەبەهێزترین و کاریگەرترین سیستەمە موشەکهاوێژەکانی ئەمریکاو بە دورمەودایی و وردیی لەپێکانی ئامانجەکانی ناسراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای پاسداران پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا لەئیماراتەوە بەسیستمی هایمارس هێرشی کردوەتە سەر بنکەکانیان لەدورگەی خارگ.