شارپرێس:
موجتەبا خامنەیی کوژرانی
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانی راگەیاند، هاوکات پەیامێکیش ئاراستەی ئەمریکا
دەکات و دەڵێت، کوشتن و تاوان کاریگەرییان لەسەر سەربازانی ئێران نابێت.
موجتەبا خامنەیی
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" جارێکی دیکە دوژمنی ئەمریکی – ئیسرائیلی دوای
شکستە بەردەوامەکانی لە جەنگە سەپێنراوەکەی دژ بە گەل و سوپای ئێران، دەستیکردەوە
بە بەکارهێنانی چەکی تیرۆر و یەکێک لە فەرماندە هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئێرانیان
کوشت، کە مەجید خادمی، فەرماندەی سوپای پاسدارانە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" مەجید خادمی شەرەفی شەهیدبونی بەدەستهێنا،
بەڵام ریزی سەربازان و گیانفیدایانی ئێران درێژو توندە، تاوان و کوشتن کاریگەری لەسەر
ئیرادەیان نابێت ".