شارپرێس:
دوناڵد ترەمپ وردەکاری رزگارکردنی دوو فڕۆکەوانی ئەمریکی
لەناو خاکی ئێران ئاشکرادەکات، کە فڕۆکەکانیان لە ئاسمانی ئێران تێکشکێنران.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە
وتارێکدا لە کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکرد،" ئێمە 21 فڕۆکە و 200 سەربازمان بۆ
ناو خاکی دوژمن نارد، بۆ ئەوەی دوو فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە رزگار بکەین ".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو ئۆپراسیۆنەی بۆ رزگارکردنی دوو فڕۆکەوانەکە
ئەنجامدرا زۆر گەورە و مەزن بوو، فڕۆکەوانەکانیش توانیان خۆیان لەدەستی هێزەکانی
ئێران دەرباز بکەن و توانیان بەسەر شاخە بەرزەکانی ناوچەکە سەربکەون و بۆ نزیکەی 48 کاتژمێر خۆیان
لەدەست هێزەکانی ئێران حەشاردا.
ترەمپ وتیشی، لە چەند شوێنێکی جیای ئێران فڕۆکەکانمان زۆر بەنزمی دەفڕان، بۆ ئەوەی سەر لە هێزەکانی ئێران بشێوێنن و شوێنی دوو فڕۆکەوانەکە نەدۆزنەوە.