شارپرێس:
سیناتۆری ئەمریکی
لیندسی گراهام لهپهیامێكدا سه‌باره‌ت به‌جه‌نگى وڵاته‌كه‌یى‌و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ
ئێران ڕایگەیاند، "نابێت ڕێگەبدرێت کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای کۆتاییهاتنی شەڕ،
دەسەڵاتی بەسەر گەروی هورمزدا هەبێت"، هاوكات بڕیارێكى تره‌مپ دژى ئێران
ئاشكرادهكاتو مهترسیهكى گه‌وره‌ش ده‌خاته‌ڕوو.
گراهام لەلێدوانێکدا
کە ڕۆژنامەی گاردیان-ى به‌ریتانى بڵاویكردوه‌ته‌وه وتویهتى، "سیستەمی ئێستا
لەتاران نابێت وەک لایەنی بڕیاردەرو دەسەڵاتدار لەو گەروە نێودەوڵەتییەدا بمێنێتەوە".
ئەم سیناتۆرە
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئێران لەهەموو بڕە یۆرانیۆمێکی پیتێنراو بەپلەی بەرز
پاکبکرێتەوەو هیچ بڕێکی تێدا نەمێنێتەوە.
ناوبراو باسی لەوەشکردوه،
ئامانجی سەرەکیی واشنتۆن کۆتاییهێنانە بەشەڕ لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە، بەڵام بەمەرجی
بەدیهاتنی ئامانجە بنەڕەتییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بەئێران.
لەبەشێکی دیكه‌ى
قسەکانیدا، گراهام تیشکیخستوهتهسەر گفتوگۆکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ‌و ڕایگەیاند،
ترەمپ ئامادەیی نیشانداوە بۆ بەکارهێنانی هێزێکی سەربازیی بەرفراوان دژی تاران.
به‌گوێره‌ى وتەکانی
ئەو، "ئەگەر ئێران گەروی هورمز نەکاتەوە، ئەوا ئەمریکا پەنا بۆ لێدانی ژێرخانی
وزەو دامەزراوە نەوتییەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەبات، ئیدارەی ئەمریکا مۆڵەتێکی دیاریکراوی
بۆ ئەم بابەتە داناوەو هەر جۆرە پابەندنەبونێک، ناوچەکە بەرەو پێکدادانێکی سەربازیی
گەورە دەبات".
