شارپرێس:
میدیای فەرمی ئێران ئاشكرایكرد، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، سەرۆکایەتی ئەو شاندە ئێرانییە دەکات، كەبڕیارە لەشاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، دانوستان لەگەڵ لایەنی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بکات.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بڵاویکردەوە، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، سەرۆکایەتی ئەو شاندە ئێرانییە دەکات، بڕیارە لەشاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، دانوستان لەگەڵ لایەنی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئەم کۆبونەوانە لەچوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان دێت بۆ تاوتوێکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان تاران و واشنتن.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەو 10 مەرجەی دانراون بۆ دانوستان قبوڵ نەكرێت، رێبەری باڵای رێگە بەواژۆكردنی رێككەوتن نادات.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئاگربەستێکی دولایەنەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لەنێوان ئەمریکاو ئێران چوە بواری جێبەجێکردنەوەو بڕیاریشە ڕۆژی هەینی، بەنێوەندگیریی پاکستان، گفتوگۆی ڕاستەوخۆی هەردوو وڵات لەئیسلامئابادی پایتەخت دەستپێبکات، بەمەبەستی واژۆکردنی رێککەوتنێکی ئاشتیی درێژخایەن.