شارپرێس:
بەهۆی هێرشەکانی ئەمرۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ئێران ئاگربەستی لەگەل ئەمریکاو ئیسرائیل شکاندو جارێکی دیکە گەروی هورمزی بەروی کەشتییە جیهانییەکانی تایبەت بەگواستنەوەی وزە داخست.
ئاژانسی فارس بڵاویكردەوە، دوای پێشێلكردنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل و بەردەوامی هێرشەكانی بۆ سەر لوبنان، ئێران تێپەڕاندنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی لەگەروی هورمز ڕاگرتەوە.
پێشتریش، بەرپرسێكی ئێران بەئاژانسەكەی ڕاگەیاندبوو، گەروی هورمز، تەنیا ڕۆژانی پێنجشەممان یان هەینییان کراوە دەبێت و لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی ئێرانیشدا دەبێت.
هاوكات، هەر ئێستا، ئاژانسی تەسنیم، لەزاری بەرپرسێكی ئێرانی ئاشكرایكردوە، ئەگەر ئیسرائیل لەهێرشەكانی بۆ سەر لوبنان بەردەوام بێت، ئێران لەئاگربەست دەكشێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەبەیانی ئەمڕۆوە سەرباری ئاگربەست، لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە لەژێر هێرشی قورسدایەو میدیای لوبنان ڕایگەیاند كەزیاتر لە 300كەس بەهۆشی هێرشەكانەوە بونە قوربانی.