شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستەوە ئاشکرایکرد، ئەمە ئاگربەستی کاتییە، ئامادەکارییە بۆ قۆناغی داهاتوو.
ناتانیاهۆ کەمێک پێش ئێستا لەلێدوانێکدا وتی، ئێمە ئامانجەکانی جەنگ بەدیدەهێنین بەشەڕ یان بەڕێککەوتن.
دەشڵێت، ئێرانمان بۆ چەندین ساڵ گەڕاندەوە دواوە، پاشماوەکانی ڕژێمیش بەشەڕ بێت یان ڕێگایەکی دیکە کۆتاییپێ دەهێنین.
لەبارەی شەڕی لوبنان دەڵێت، ئاگربەست لوبنان ناگرێتەوەو بەهێزترین گورزمان لەحیزبوڵادا لەدوای هێرشی پەیجەرەکانەوە.
ڕاشیگەیاند، ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕی لەبەرژەوەندی ئیسرائیل و بەردەوامیش دەبین.