شارپرێس:
دوای ئەوەی ناكۆكیانەی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل ڕویدا، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی ئاگربەست وڵاتی لوبنان ناگرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کەناڵی (PBS) ئاشکرایکرد، حزبوڵای لوبنانی بەشێك نییە لەو ڕێككەوتن و ئاگربەستە دوو هەفتەییەی لەگەڵ ئێران واژۆ كراوە.
سەرۆكی ئەمریكا، جەختیشی كردوتەوە، كە ئێران ئاگاداری ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەیەو دەشزانێت لوبنان لەناو خاڵەكانی مەرج و ئاگربەستەكەدا نییە.
هاوكات، هەر ئەمڕۆ دوای ئاگربەستەكە، لەلێدوانێکی نوێدا بۆ کەناڵی (ABC)ی ئەمریکی، لەبارەی ڕێڕەوە ئاوییەکان و وەرگرتنی رسومات لەکەشتییە بازرگانییەکان، ترەمپ ڕایگەیاند، واشنتن و تاران تاوتوێی دروستکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەش دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی گەروی هورمز و وەرگرتنی ڕسومات لەو کەشتییە بازرگانییانەی بەو ڕێڕەوەدا تێدەپەڕن.
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا، لەچاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیو یۆرک پۆست ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئێران زۆر بەزویی لەخاکی پاکستان دەستپێبکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە واشنتن و تاران لە دوای 39 ڕۆژ لەجەنگێکی سەخت، لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی ڕێککەوتون و بڕیارە لەڕۆژی هەینییەوە گفتوگۆكان بۆ دانوستاندن دەسپێبكەنەوە.