شارپرێس:
بهگوێرهى چهند سهرچاوهیهك، تەیف سامی وهزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی موچەی مانگی سێی موچهخۆرانی ههرێمی كوردستان دهركردوه.
بهگوێرهى ههواڵێكى میدیاى نزیك لهپارتى، تەیف سامی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی موچەی مانگی سێ داو ئەگەر ئەمڕۆ فریابکەون پارەکە دەنێرن ئەگەرنا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
لهوبارهیهوه سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم وتویهتى، "موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجکرا".
هاوکات، سەرچاوەكه ئهوهشى ڕونكردهوه، بڕیاری خەرجکردن دراوەو تەنها تەمویلکردنەکە ماوە.
بهگوێرهى لێدوانی وەزارەتی دارایی ههرێم، هەر ڕۆژێک تەواوی پارە گەیشت، هەمان ڕۆژ خشتەی دابەشکردنی موچە بڵاودەکرێتەوە، ڕۆژی دواتر ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
ئهو سهرچاوهیه ئهوهى وتوه، خشتەی دابەشکردنی موچە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوەو دابەشکردنی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
بهگوێرهى زانیارییهكان، تائێستا لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانو موچەخۆرانی هەرێم بەفەرمی نوسراوی بەدەستنەگەیشتوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ بگاتو دواتر پارەکە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لەحکومەتی عێراقیش ڕایگەیاندوه، "لەوەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 3ی هەرێمی کوردستان دراوەو ئاماژە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی نێردرا، تاوەکو پارەکە بخرێتەسەر هەژماری دارایی کوردستان".