خزمەتی سەربازی زۆرەملێ دەگەڕێتەوە.. سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاساکە رادەگەیەنێت

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1055 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەڕانەوەی پرۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێی رادەگەیەنێت و دەڵێت، خزمەتی سەربازی زۆرەملێ گرنگییەکی زۆری بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپای عێراق.


نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەمیانەی سەردانی هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان بۆ بارەگای وەزارەتی بەرگری و چاوپێکەوتنی لەگەڵ عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و فەرماندە باڵاکانی دیکە، باس لەگرنگی پێداچونەوە بە پرسی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ کرا ".

ئەوەشیخستەڕوو،" خزمەتی سەربازی زۆرەملێ بژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ بە‌هێزکردنی تواناکانی سوپای عێراق و دروستکردنی نەوەیەک کە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی نیشتیمانی هەیە ".

بەپێی راگەیەنراوەکە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشکەشکردنی پرۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ لەئەستۆدەگرێت و لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان تاوتوێی دەکات، بەوپێیەی پێویستییەکی ئەمنی و کۆمەڵایەتییە و رۆڵی دەبێت لە بەرزکردنی تواناکانی دامودەزگا سەربازییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا رۆڵی دەبێت لە کەمکردنەوری بێکاری و رێکخستنەوەی وزە و تواناکانی گەنجان .