شارپرێس:
لەکاردانەوەیەکی تونددا بەرامبەر گوشارە دەریاییەکانی ئەمریکا، لیوا عەلی عەبدوڵڵاهی فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتهمولئهنبیا ڕایگەیاند، چیتر ڕێگەنادەن هیچ جۆرە کاڵایەک لەناوچە ستراتیژییەکانی وەک کەنداوی عەرەبی، دەریای عومانو دەریای سورەوە هەناردەو هاوردە بکرێت، ئەگەربێتو ئەمریکا بەردەوامبێت لەگەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران.
فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتهمولئهنبیا هەڕەشەی پەکخستنی تەواوی جوڵەی بازرگانی لەگرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی ناوچەکە دەکاتو جەختیكردهوه، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەتوندییو بەبێ دودڵی، بەرگریی لەسەروەرییو بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیان دەکەن.
ئەو فەرماندەیەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، گەمارۆدانی کەشتییە بازرگانیو نەوتهەڵگرەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، بەواتای پێشێلکردنی ئاگربەست دێتو دۆخەکە بەرەو ناسەقامگیرییەکی مەترسیدار دەبات.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوەدێن، واشنتۆن بڕیاری گەمارۆدانی هاتوچۆی دەریایی بۆ بەندەرەکانی ئێران ڕاگەیاند، ئەمەش ئاستی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی گەیاندوەتە قۆناغێکی هەستیار.